نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتنامەیەکی لە قەتەرەوە پێگەیشت

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی فەرمیی قەتەر دەچێتە ئەو وڵاتە و لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان ئامادەی یاریی کۆتایی جامی جیهانی دەبێت.

رۆژی يه‌كشه‌ممه‌ 18-12-2022 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیان، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى ‏قه‌ته‌ر ده‌گاته‌ ده‌وحه‌ى پايته‌ختی ئەو وڵاتە.

لەبارەی هۆکاری سەردانەکەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “له‌م سه‌ردانه‌يدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ته‌ك ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى ‏سه‌ركرده‌ى وڵاتانى جيهان، ئاماده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ياريى كۆتاييى جامى جيهانيى ‏تۆپى پێ ده‌بێت.‏”

ھەواڵی زیاتر