بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی نوێژکردن لەسەر تەرمی ئاکام عومەر، فەرماندەی کۆماندۆ کە سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ڕیزی پێشەوە بوو، کاردانەوەی لێکەوتەوە، چونکە سەعدی پیرە نازانێت نوێژ بکات.
لە نوێژەکەدا سەعدی پیرە دەستی چەپی لەسەر دەستی ڕاستی داناوە و سەلامی یەکەمیش بەلای چەپدا دەداتەوە، کە هەردووکی هەڵەیە.
غازی عەلی عەلی، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکگرتوو لە کۆمێنتێکدا نوسیویەتی “گومانت نەبی کە دەستنوێژیشی نییە، خەڵکی تر هەیە هەموو ڕۆژانی هەینی ڕاکە ڕاکیتی بۆ خوتبە، کەچی دەڵێن بێ دەستنوێژ نوێژ دەکات”.