پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببنەوە.

بڕیارە هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێش سەریساڵ کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هەردوولا رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ کۆبوونەوە و ئێستا هیچ بەربەستێک لەنێوانیان نەماوە.

چاوەڕوان دەکرێ شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆک و شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە بەڕێوەبچێت.

هاوکات ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “خه‌ریكه‌ زه‌مینه بۆ كۆبوونه‌وه‌ ‌ده‌ڕه‌خسێت، باشترین ده‌ستپێكیش ئه‌وه‌یه كه‌ باس له‌ خاڵه‌ ئه‌رێنییه‌كان بكه‌یت، نیه‌ت هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ بكرێته‌ كردار و هه‌رچی زوو به‌یه‌كه‌وه‌ دابنیشن، ئه‌وه‌نده‌ باشتره‌ و ئێستا پارتی نیه‌تی چاره‌سه‌ر و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌یه‌ و ده‌بێت ئه‌م كۆبوونه‌و‌انه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دروست بێت و نیه‌ت باش بێت نه‌ك ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌، مادام هه‌موو حزبه‌كان و پارتی و یه‌كێتی باسی نزكبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌بێ به‌رنامه‌كان لۆژیكی و واقعی بن، چونكه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی ئه‌زموونی دوورودرێژمان هه‌یه، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه،‌ كه‌ ئه‌م كوردستانه‌ به‌ هاوبه‌شیی هه‌موو لایه‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.“

ھەواڵی زیاتر