شاخەوان عەبدوڵڵا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە:
بەپەلەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2022/12/15، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی گیانی لەدەستدانی فەرمانبەرێکی کورد بەناوی (عەبدولقادر سەباح)، کە لەکۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، لقی کەرکوک کاردەکات و، دوێنێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانییەوە لەپارێزگای کەرکوک دەستگیرکراوە.
بەڕێزی داواشی لەفەرماندەی گشتی کرد، دەستوەردانی دەستبەجێ بکات و، دادگایی ئەوانە بکرێت کە بونەتە هۆی گیان لەدەستدانی و، بەزووترین کات ڕاپێچی دادگابکرێن بۆ ئەوەی سزای خۆیان بەپێی یاسا وەربگرن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرمانیشی ڕاسپارد بەدواداچون بۆ پرسەکە بکەن، بۆ ڕاوەستان لەسەر وردەکاری ئەو ڕوداوە بە ئازارە، کە هەست و سۆزی کەسوکارمانی لەکەرکوک هەژاندووەو، ڕاپۆرتێکیش لەوبارەیەوە پێشکەش بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن .
نوسنگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2022/12/15