لە سلێمانی گۆڕانکارى لە بەرنامەى مۆلیدە ئەهلییەکاندا کرا

بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوەو پێویستی خوێندکاران و ناوەندەکانى خوێندن، گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت.

لە رۆژى شەممە 17/12/2022 بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر 7ى بەیانى بۆ 1ى شەو دەبێت، لەو مایەدا هەر کاتێک کارەباى موەلیدە ئەهلییەکان کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن و دواى کۆتایی هاتنى تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییە وەک پێشووى لێدێتەوە، کە 1ى پاشنیوەڕۆ بۆ 1ى شەو دەبێت لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8ى بەیانى.

راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى

ھەواڵی زیاتر