کەرکووک.. فەرمانبەرێکی کورد دوای دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشەوە گیانی لەدەستدا

شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک فەرمانبەرێکی کوردیان دەستگیرکردووە و بەیانیی ئەمڕۆش هەواڵی گیانلەدەستدانی بە خێزانەکەی دراوە.

ئەو فەرمانبەرە کوردە لە لقی کەرکووکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کاری کردووەو ناوی عەبدولقادر سەباح بووە. 

برایەکی فەرمانبەرەکە ڕایگەیاند، کاتژمێر 01:00 چەند ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی نیشتمانی لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شۆراو عەبدولقادریان دەستگیرکردووە. نیوەڕۆی ئەمڕۆش کەسوکاری عەبدولقادر لە دادپزیشکی کەرکووک تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر