له چوارچێوه‌ی پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له شارۆچكه‌ی كۆیه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژه‌كانیش له‌سه‌ر بودجه‌ی پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن کە کۆى گشتى گوژمەى تەرخانکراو بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى شارى کۆیە ٣٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە و له‌م گوژمه‌یه‌ش ١٥ ملیار دیناری لە بودجەى پەرەپێدان و بودجەى ئاسایی پارێزگاى هەولێرە کە ٦ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دیناری تەرخانکراوە بۆ شەقامى جووتسایدى فیدراڵ و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارى دیکە ڕەزامەندى وەرگیراوە و لەئێستاشدا خەریکى ئامادەکردنى دیزاینن بۆ پڕۆژەى چوارڕیانی حاجى قادرى کۆیە کە شەقامێکى ستراتیژییە لە ناو شارى کۆیە و لە وەزارەتى شارەوانى کارەکانى تەواو بووە.
جگە له‌وه‌ش بە نزیکەى ١٥ ملیار دینارى دیکە چەندین پڕۆژە لەڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى پاراستن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانى هەولێر و ئاوەدانکردنەوە لەبەشێکى زۆرى گوند و ناحیەکانى سنوورى قەزای کۆیە جێبەجێکراوە، بەگشتیى ئەو ٣٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە، ئەگەر بەراورد بكرێت لەگەڵ قەزاکانى دیکەى سنوورى پارێزگاى هەولێر، قەزای کۆیە پشکی شێرى بەرکەوتووە.
له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆژانه‌وه پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: “وه‌كو پارێزگاى هەولێر لەژێر ڕێنماییەکانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێو شار و دەرەوەى شار پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبەجێ دەکەین، بەپێى توانای بەردەست لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى ئاسایی پارێزگا، پڕۆژەکان بە هەموو گوند و قەزا و ناحییە و ئەو جێگه و شوێن و گەڕەکانە دەگەیه‌نین کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە”.
پڕۆژه‌ی جووتسایدى کۆیە – هەولێر
جووتسایدى کۆیە – هەولێر كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژیی و گرنگه‌كان بودجەیەکى زۆرى پێویسته، بەڵام لەناو پلان و بەرنامەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دایە و پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ جێبەجێکردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه. ئەم پڕۆژەیە لە چوار قۆناغ دەبینێتەوە و قۆناغى چوارەمى کە نزیکە لەشارى کۆیە، لەلایەن وەزارەتەکانى شارەوانى و ئاوەدانکردنەوە ڕەزامەندى وەرگیراوە و لەئێستادا دیزاینى بۆ دەکرێت و لەمنزیکانە دەست پێدەکات. قۆناغەکانى تریشى لەناو پلانى حکومەت دایە بۆ جێبه‌جێكردنی، بەدووسایدکردنى ئەو شەقامە جگە لەوەى داواکارى هاوڵاتییانە سوودێکى زۆریش بەخەڵکى کۆیە دەگەیه‌نێت و کێشەیەکى گەورەى شارى هەولێریش چارەسەر دەکات.
پێگه‌ی فه‌رمی حكومه‌ت
١٤ـی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢