پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کارمەندی گرێبەستی وەزارەتی کارەبای عێراق دادەمەزرێنرێن و دەکرێن بە میلاکی وەزارەت.
عودەی عەواد پەرلەمانتاری عێراق لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە، ١٠٠ ھەزار و ٤٠٠ کارمەندی گرێبەستی وەزارەتی کارەبای عێراق دادەمەزرێنرێن و لەسەر میلاکی وەزارەتی کارەبا دەبن.
باسی لەوەشکردووە، هەلی زیاتر له ٧٤ هه زار بڕوانامەی کار بۆ دەرچووانی یەکەمەکانی زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەرەخسێندرێت و لە ئێستاشدا دوو خول له دەرچووانی پەیمانگه نەوتیەکان دامەزرێنراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئەمانە لە ماوەی کەمتر لە مانگ و نیوێکدا دوای پێکهێنانی حکومەت ئەنجامدراون.”