ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە هێرشیکردۆتە سەر ئاسایشی دهۆک.
هێرشکارەکە بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی ناحیەی بەرتلەیە لە نەینەوا، دوای هێرشەکە لەلایەن ئاسایشەوە کوژراوە.
بەیانی ئەمڕۆ چەکدارێک لە دهۆک هێرشیکردە سەر بنکەیەکی ئاسایشی شارەکە و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی شەهید و کارمەندێکی دیکەش بریندار بوو. هێرشکارەکەش دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.
ئاسایشی پارێزگای رایگەیاند، هێرشەکە تیرۆریستی بووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.