وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ خەرجییەكان رادەگرێـت و ڕێنمایی دەداتە وەزارەت و فەرمانگەكان.
رێنماییەکە کە ئەمڕۆ 11/12/2022 دەرچووە، سیستەمی ئۆنلاین لە ئەمڕۆوە تاوەكوو كردنەوەی خەرجییەكانی ساڵی 2023 رادەگیرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو خەرجییەكان جگە لە مووچە و پێشینەی مانگانە و كرێی مانگانەكان و خاوێن كردنەوە و خواردن لە 16/12/2022 رادەگیرێت.
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، زیادكردنی پێشینەی مانگانە رادەگیرێت، بەڵام تەموویل كردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و پارێزگاكان راناگیرێت و بەردەوام دەبێت.
لە ڕێنماییەکاندا باسی ئەوە كراوە كە نابێت هیچ داواكارییەكی خەرجی بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێت.
دووپات لەسەر ئەوە كراوەتەوە ئەو رەزامەندی خەرجیانەی پێش 16/12/2022 بێت، ئەوە خەرج دەكرێن، بەڵام ئەوانەی تر دەكەێتە ساڵی نوێی دارایی.
كۆی رێنماییەکە لە 16/12/2022 وە جێبەجێ دەكرێت، ئەویش پاش ئەوەی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاو دەبێتەوە.