بڕیارە سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا و لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆببێتەوە.
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لیژنەی ئابووری وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شاندی دانوساندنکاری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و سەردانەکەش تەواوکەری سەردانەکانی رابردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
لە پێنج مانگی رابردوودا، شەش جار شاندی ھەرێمی کوردستان چووەتە بەغدا. هەرچەندە ئەنجامەکان بە ئەرێنی وەسف دەکەن، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.