سێ ملیار دینار بەسەر زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعسدا دابەش دەکرێت

بڕی سێ ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێت كە زیانلێكه‌وتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، رایگەیاند: لە ئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی داواكانی موڵكداری بە سەرۆكایەتی  سەرۆكی دەستە، دادوەر عەلا جەواد ساعدی، بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە.

تارا ئەنوەر گوتی: دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون، دەستەكەمان لە لێژنەی دادوەری پلەی كۆتایی وەرگرتووە و بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.

روونیشیكردەوە: لە پرۆسەی ئەمجارەدا 500كەس سوودمەند دەبن، بڕی پارەكەش سێ ملیار دینارە.

ھەواڵی زیاتر