هەڵوێست تووشی کۆرۆنا بوو
هونەرمەند هەڵوێست تووشی کۆرۆنا بووە و داوا دەکات ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان لەگەڵی هەبووە، خۆیان بپارێزن.
ئەو هونەرمەندە لە ئینستاگرام نووسیویەتی “ئەزیزانم بەداخەوە دەبێت پێتان رابگەیەنم، پاش پشکنین پێیان راگەیاندم، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنام”.
هەڵوێست دەڵێ تەندروستیم باشە بەڵام داوایەکی لە خەڵک هەیە و دەڵێ “تەنیا داوام لەو هاوڕێ و ئازیزانەم هەیە کە لەم چەند رۆژەی تێپەڕیوە و بەرکەوتنمان هەبووە، ئاگاداری خۆتان بن و زۆر تێکەڵی خەڵک مەبن تاوەکو کارەساتی گەورە روونەدات”.