دهقی پهیامهكه
پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن، کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن.
ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2022/12/7