وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای به وزه‌ی خۆر داده‌مه‌زرێت
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 25 مێگاواتی كاره‌بای به وزه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژووكرد.
رۆژی دووشه‌ممه 5-12- 2022، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ كوردستان گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی 25 مێگاواتی كاره‌بای به وزه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژووكرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه كه له نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و کۆمپانیای (پلوتۆ ئۆتۆ سایکڵ -Pluto Otto Cycle) واژووی کرا، وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای 25 مێگاواتی كه له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌مده‌هێندرێت، له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
گرنگیدان به سێكته‌ری كاره‌با یه‌كێكه له هه‌نگاوه له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.