پارتی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای گۆڕی

پارتی دیموکراتی کوردستان چەند گۆڕانکارییەکی ناوخۆیی لە ئاستی مەکتەبەکانی رێکخستن لقەکان و پەرلەمان کرد.

سەرچاوەیوکی ئاگەدار رایگەیاند، زانا مەلا خالید وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە شوێنی هێمن هەورامی دەستبەکاردەبێت.

گۆڕانکارییەکانی دیکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

زانا مەلا خالید، جێگری سەرۆکی پەرلەمان

رێبوار بابکەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان

ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر

مەحمود ئێزدی و نازم هەرکی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا

ساناو فەرەیدون و دیاری حوسێن، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە سلێمانی

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی هەولێر

ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی گەرمیان

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ـی شێخان

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ١٦

مەردان خدر، بەرپرسی لقی ٩ـی ئاکرێ

سەباح بەیتوڵڵا، یاریدەرەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک

ئەحمەد کانی، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی

عەبدولخالەق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە

ھەواڵی زیاتر