ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا

ئەمەریکا هۆشداری دا بە تورکیا لە پەکخستنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هەسەدە دژی داعش لە سوریا.

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

تورکیا دووپاتی دەکاتەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە وەڵامی هێرشەکەی ئەستەنبوڵدا بووە و تورکیا تەقینەوەکە دەخاتە ئەسرۆی هێزە کوردییەکانی سووریا.

کیربی راشیگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکان و ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نزیک لە سنووری تورکیا و سوریا ئەنجام بدرێت، کە هێزەکانی ئەمریکا لە پاڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد جێگیرکراون.

جۆن کیربی ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵام بۆردومانەکان مەترسیی گەورەیان هەیە و وتئ: ئێمە دان بە نیگەرانییە ئەمنییەکانیاندا دەنێین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.

ھەواڵی زیاتر