چوار منداڵی کچ بە ناوەکانی کیژان کەریمی، شنۆ ئەحمەدیان، بیتا ئەسەدی و ئایدا لوتفی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێدراون.
رێکخراوی مفی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) کیژان کەریمی و ئایدا لوتفی، کە تەمەنی هەردووکیان ١٧ ساڵە و شنۆ ئەحمەدیان تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئێران لە شاری دێولان ڕفێندران.
مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بەوەشکرد، بیتا ئەسەدی تەمەن ١٧ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئێران لە شاری دێولان ڕفێندرا.
ئەوەشی خستەروو سەرەڕای تێپەڕینی سێ ھەفتە بەسەر ڕفاندنی ئەو چوار منداڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هەروا نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەوبارەیەوە بێ ئەنجام ماوەتەوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر