عێراق سەرجەم قەرزەکانی نەوت و گازی داوەتەوە ئێران

وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، عێراق سەرجەم قەرزەکانی نەوت و گازی ئەمساڵ و رابردووی داوەتەوە و ئێستا هیچ قەرزێکی لا نەماوە.

رۆژی چوارشەممە 31-11-2022 جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: “وەزارەتەکەیان سەرجەم ئەو پارەیەی وەرگرتەوە کە بەهۆی هەناردەی گاز و نەوت وەکو قەرز لای عێراق مابووەوە”.

وتیشی: “ئێستا هیچ قەرزێکیان لای عێراق نەماوە.” 

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد: “ساڵی رابردوو یەک ملیار یۆرۆ و ئەمساڵیش یەک ملیار و 600 ملیۆن یۆرۆیان وەک پارەی قەرزی گاز و نەوت لە عێراق وەرگرتووە، بەمەش هیچ قەرزێکیان لای عێراق نەماوە.” 

جەواد ئەوجی دەڵێت: “ئەمساڵ قەبارەی هەناردەی گاز بۆ عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتری سێجا زیادیکردووە.” 

ساڵی 2021 عێراق رۆژانە 40 ملیۆن مەتری سێجا گازی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەکرد و ئەمساڵ هاوردەکردنی گازی ئێرانی گەیشتووەتە رۆژانە 50 ملیۆن مەتری سێجا. 

ھەواڵی زیاتر