زیاتر لە 125 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زانیاری له‌باره‌ی ئاماری كرێكاران له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌موو كرێكارانی هه‌رێمی كوردستان مافی خانه‌نشینیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند؛ لە کۆی 25 هەزار پڕۆژە، زیاتر لە 125 هەزار کرێکار لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
عارف حیتۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەر کرێکارێکی پیاو دوای 25 ساڵ خزمەت و لە تەمەنی 60 ساڵی و هەر کرێکارێکی ئافرەت دوای 20 ساڵ خزمەت و لە تەمەنی 55 ساڵیدا مافی خانەنشین بوونی هەیە، ئەمە جگە لەوەی تووشی نەخۆشی و پەکكەوتن دەبێت و راستەوخۆ ئەو مافەی دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، 875 کرێکاری خانەنشین لە کەرتی تایبەت له هه‌رێمی كوردستان هەیە.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ (30ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند؛ بە پەسەندکردنی یاسای کار له په‌رله‌مانی كوردستان، قۆناغی کارکردن لە هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێوه.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانجه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، یاسای کار، هاوسەنگی و ماف لەنێوان کرێکار و خاوەنکار رادەگرێت و پارێزگاری له مافی كرێكاران ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای كار له هه‌رێمی كوردستان كرد.
K24