ئامانجی سەردانەكەی ‏سوودانی بۆ ئێران ئاشکرا دەبێت

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران راگەیاند؛ ئامانجی سەردانەكەی محەممەد شیاع ‏سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تاران دوو خاڵە؛ یەكێكیان پەیوەندی بە ‏عێراق ‌و خودی محەممەد شیاع سوودانییەوە هەیە، ئەوەی دیكەشیان ‏پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە.

وتیشی: “ئەوەی پەیوەندی بە ‏سوودانییەوە هەیە ئەوەیە ئێرانییەكان دڵنیابكاتەوە کە ‏سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق رۆڵی ئێرانی لەلا گرنگە بۆ كاری پێكەوەیی ‏لەگەڵ عێراق.”‏

لەبارەی ئامانجی دووەمی سەردانەكە دەباغ رایگەیاند، پێشتریش ئێران ئەو داواكارییەی هەبووە كە ‏پێویستە عێراق كۆنتڕۆڵی سنوورەكانی لەگەڵ ئێران بكات، ئەمجارەش ‏ئەو داواكارییەیان بەجیدیتر دەبێت.”‏

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، ‏سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ھەواڵی زیاتر