مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی سونگ سوو باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا تاووتوێ کرا .
باڵیۆزی کۆماری کۆریا، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کورتەیەکیشی دەربارەی کارو پڕۆژەکانیان لە هەرێم خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کۆریای باشووری کرد بۆ بەشداریان لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێم و پشتیوانیکردنیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان حکومەتی هەرێم و ئاژانسی کۆیکای کۆری لە چەندین بواری جۆراوجۆردا، بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردن و بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گرێبەستە گشتییەکان، کە دەبێتە هۆی سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی و کەمکردنەوەی بیرۆکراتی و پەرەپێدانی ڕوونی و شەفافیەت کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.

ھەواڵی زیاتر