ژنە چالاکوانێکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دهۆک، رۆژی یەکشەممە 27-11-2022 لەسەر سکاڵای کەسێک بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن”، لە لایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، کوڕێک بە تۆمەتی ئەوەی لە لایەن ئەو ژنەوە لە سۆشیاڵ میدیا سووکایەتیی پێکراوە، سکاڵای دژی ئەو تۆمار کردووە.
ژنەکە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیر کراوە و رەوانەی چاکسازیی ژنان لە دهۆک کراوە.