ئەمڕۆ لە مەراسیمی کردنەوەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی عێراق و وڵاتان و دەزگا نێودەوڵەتیەکان کرد هێرشە نارەواکانی ئێران رابگرن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوام دەبن لە خزمەتگوزارییەکان و بەڵێن دەدن کە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی ئارامە و هیچ کەس ناتوانێت ئەو ئارامییە بشێوێنیت
وتیشی: بە تووندی سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو هێرش و بۆردوومانانە دەکەین کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک رایگەیاند کە لایەنی پەیوەندیداری راسپاردووە لێكۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە بکرێ، بۆ ئەوەی جارێکیتر رووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و جەختی لەوەشکردەوە بە هاوکاری نێوان هاوڵاتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانرێت رێگری لەو رووداوانە بکرێت.