نیهاد عەلی، ئەو خوێندکارەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری دهۆك گیانی لەدەست دا و چیرۆکێکی جیاوازی لە دوای خۆی بەجێ هێشت.
نیهاد عەلی کە پشیلەیەکی هەبووە، لە کاتی تەقینی تانکی غازەکە پشیلەکە ڕادەکات بۆ سەربانی بەشە ناوخۆییەکە و نیهاد بە دوای پشیلەکەیدا ڕادەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پشیلەکەی ڕزگار بکات.
لەو کاتەدا تانکیەکە تەقییەوە، نیهاد لەگەڵ 3 خوێندکار و دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان گیانلەدەست دەدەن.
لە ڕووداوەکەدا پشیلەکەی نیهاد عەلی ڕزگاری بووە.