ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەبێت سه‌باره‌ت به پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23ى تشرینی دووه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێدەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی رێنمایی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له پێوه‌ر و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و مۆڵه‌تی پیشه‌كان له پێناو پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.
برگەی دووەمی کۆبوونەکە تایبەت دەبێت بە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
لە بڕگەی سێیه‌مدا پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان دەخرێتەڕوو.