پلاسخارت: هێرشەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە
نێردهی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق، لهبارهی هێرشهكانی ئێرانهوه، له پهیامێكدا رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییه.
جینین هێنس پلاسخارت، نێردهی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق رایگەیاند: “بەداخەوە تەنیا دەتوانین گوتەکانمان دووبارە بکەینەوە”.
راشیگەیاند: “هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە، پێویستە عێراق بوار بە هەڕەشەی دیكه نەدات”.
پلاسخارت وتی: “هێزی عێراق له یەکڕیزی ناوخۆییەوە دەستپێدەکات”.
بەرەبەیانی دوێنێ، كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەک، چەند کەمپێکی نیشتەجێبوون و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
بەگوێرەی دوایین ئامار لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (بەهزاد) شەهیدبووە.