ئەو باوکەی لە سوید هەشت منداڵیان لێسەندبووەوە گیانی لەدەستدا

حکومەتی سوید ھەشت منداڵ له‌ خێزانێكی کورد وەردەگرێتەوە، به‌ر له‌ دوو رۆژ باوكی منداڵه‌كان هه‌وڵیدا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی بێنێت، دوای مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌، ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌هزادی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له‌ ساڵی 2009ـه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی روو له‌ سوید ده‌كه‌ن،‌ له‌لایه‌ن سۆشیالی ئه‌و وڵاته‌وه‌ 8 منداڵه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت، دوای هه‌وڵی زۆری به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌یان، بێئومێد ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شاری دهۆك و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی ده‌هێنێت.

یه‌كێك له‌ كه‌سوكاری به‌هزاد رایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ سۆشیالی سوید هه‌شت منداڵی له‌ به‌هزاد وه‌رگرتبوو، به‌هزاد زۆر هه‌وڵیدا وه‌ریانبگرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێسوودبوون. گوتیشی: “زۆری وه‌كو به‌هزاد له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی به‌مشێوه‌ ژیان و ماڵیان لێتێكچووه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “به‌هزاد ژیانێكی زۆر تایبه‌تی هه‌بوو، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن سۆشیالی سویده‌وه‌ ئه‌و سته‌مه‌ی لێكرا و منداڵه‌كانی لێسه‌ندرایه‌وه‌”.

ھەواڵی زیاتر