سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی، بەهەڵە غازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە
سامان نادر ڕاشیگەیاند “بەهۆی رووداوەکەوە نزیک بە ١٠٠ خوێندکاری بنەڕەتی، تووشی بێ هۆشی و تەنگەنەفەسی بوون،
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری سەرجەم خوێندکارەکانیان چارەسەر کردووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە ”.