بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەی گەرمای بڵاوکردەوە، قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر فێنکترین و کەرکووکیش گەرمترین شوێن بووە.
وتەبێژی کەشناسی دەڵێ” بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە“
ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە.
بە گوێرەی کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ی ئابی 2020 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر بەرزترین پلە 42 و نزمترین 29 پلە، سلێمانی 37 – 92، دهۆک 41 – 26، کەرکووک 43 – 30 پلەی سیلیزی دەبێت. خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک و مەودای بینین 8 – 10 کیلۆمەتر دەبێت.