باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.
هەردوولا هاورابوون لە سەر ئەوەی کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتەئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە شاندێکی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم، ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات بۆ تاووتوێکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەی دەستووردا.

ھەواڵی زیاتر