ئارین مه‌سرور بارزانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی‌ ژینگه‌ پێشكه‌ش کرد

ئارین مه‌سروور بارزانی‌ لە TEDx دا توێژینه‌وه‌یه‌ك‌ له‌باره‌ی‌ چاندنی‌ نه‌مام و ژینگه‌پارێزی‌ لە زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک پێشكه‌ش دەکات. 

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئارین مه‌سرور بارزانی، کوڕی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌ ئاماژەی بەوەکرد‌‌ كه‌ چاندنی‌ نه‌مام كاریگه‌ری‌ زۆری‌ له‌سه‌ر گۆڕانی‌ كه‌شوهه‌وا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی بەوەشکرد كه‌ نه‌هێشتنی دارستان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌رمبوونی دونیا هه‌یه‌. 

لە توێژینه‌وه‌كه‌ی ئارین مەسرور بارزانی-دا ھاتووە کە‌ پاراستنی‌ ژینگه‌ و سه‌وزایی ڕێگایه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ سه‌رفرازی و ژیانێكی ته‌ندروستدا بەردەوام بێت.

کوڕی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان‌‌ خۆبه‌خشانه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ ناوخۆییه‌كان كار ده‌كات.

ئارین مەسرور بارزانی یارمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی بودجه‌ ده‌دات بۆ (قوتابخانه‌كان، خانه‌ی هه‌تیوه‌کان، نه‌خۆشخانه‌كانی منداڵان)، لە ئێستاشدا‌ سه‌رنجی‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر پاراستنی‌ ژینگه‌.

ھەواڵی زیاتر