بنەماڵەی هاوکار جاف: ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە قێزەونە بە سزای خۆیان بگەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2022 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی چەندین ئەفسەری باڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەژی ئەمین ڕایگەیاند: “کارەساتی شەهیدبوونی عەقید هاوکار بەدەستێکی خیانەتکار لەنێو جەرگەی پایتەختی هەرێمی کوردستاندا بەو شێوە دڕندانەیە کە هەموو لایەک دەیزانن، کارەساتێکی ناخهەژێن و غەدرێکی چاوەڕوان نەکراوبوو، لە پەیوەندیدا بە پایتەختی ئاسایشی هەرێم و ناوخۆیی هەرێمی کوردستانیشەوە زەنگێکی مەترسیدارە و بەرپرسیاریەتی گەورە دەخاتە ئەستۆی ھەموو لایەکمان.”

هاوکات بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف ئاماژەیان بەوە دا کە کەیسی شەهید هاوکار بە سیاسی نەکرێت و نەکرێتە قوربانیی بەرژوەندیی شەخسی و حیزبی و داوایان کرد، “ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە قێزەونە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.”

ھەواڵی زیاتر