حکومەتی هەرێم: پلەبەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاساکارپێکراوەکان دەبێت

بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونیش دەڵێت، لە هەندێک شوێن ژمارەی فەرمانبەر.. زیاد لە پێویستە و لەو شوێنانەدا پلەبەرزکردنەوە تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە شایستەن.

عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێم رایگەیاند “ساڵانە کە یاسای بودجە ئامادە دەکرێت، ئەوەی پێویستە دەستنیشان بکرێت ئەوەیە چەند پلەی بەتاڵ و چەند پلە بەرزکردنەوە پێویستە.. ئێستاش ئەنجوومەنی راژە لەو چوارچێوەیەدا سەرقاڵی کارەکانییەتی”.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەڵێت، ئەوەی لە هەرێم دەیکەن “جیاوازە لە یاسای عێراق و ئێستا ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەوەی پلە بەرزکردنەوە لە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستاندا جێگیربکرێت، ئەوەش پشت بەو بەشە بودجەیە دەبەستێت کە لە عێراقەوە بۆیان تەرخان دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد “لە هەندێک وەزارەت و فەرمانگە ژمارەی فەرمانبەر زیاترە لەوەی کە پێویستە.

ھەواڵی زیاتر