دوای گرتنەوەی خێرسۆن گەڕان بە دوای سەربازانی ڕوسیا دەستیپێکرد

دوای ئەوەی خێرسۆن کەوتە دەستی سوپای ئۆکرانیا، دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لێی، کیێڤ دەستی کرد بە شتێک کە ناوی لێنا “ڕێوشوێنی سەقامگیری و گەڕان بەدوای سەربازانی ڕووسیادا کە جلوبەرگی سەربازییان داکەند و لەنێو خەڵکی مەدەنیدا خۆیان حەشاردا”.

کۆنتڕۆڵکردنی مۆسکۆ بۆ سەر خێرسۆن کە تاکە پایتەختی ناوچەیی بوو کە سوپای ڕووسیا لە شەڕەکەدا دەستی بەسەردا گرتبوو، ڕۆژی هەینی کۆتایی هات، بەو پێیەی دەزانێت لەسەرەتای ئەو شەڕەی کە لە کۆتایی مانگی شوباتدا سەریهەڵدا، کەوتۆتە دەستی ڕووسەکان.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، هەواڵگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پێیان وایە هەندێک لە سەربازانی ڕووسیا لەدوای خۆیان ماونەتەوە و وازیان لە جلوبەرگی مەدەنیانە هێناوە بۆ ئەوەی جلوبەرگی مەدەنی لەبەر بکەن بۆ ئەوەی دەستنیشان نەکرێن.

بەگشتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەقامگیری دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە مەدەنیانە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە ئەنجامدەدرێت کە لەدەستی دوژمناندا بوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا نەچوونە ناو وردەکاری زیاترەوە.

ئەم هەنگاوەی ئۆکرانیا سەبارەت بە گەڕان بەدوای سەربازە نهێنییەکان دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکارێک:

نزیکەی لەسەدا ٧٠ی ناوچەی خێرسۆنی گەورە هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە.

کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا بۆ کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دنیپەر لە خێرسۆنەوە، واتە دوور نەبوون لە شارەکەوە.

نیگەرانی ئەوە هەیە کە کشانەوەی ڕووسیا ببێتە تەڵە.

ھەواڵی زیاتر