وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە لە عێراق گەیشتووەتە ٣٧ هەزار كەس و شێرپەنجەی سییەکان و مەمک و بۆرییەکانی ھەوا بەربڵاوترینییانە.
خزەیر ڕواق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دواین ئاماری توشبووانی شێرپەنجە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکراوە، ٣١ ھەزار کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون و شێرپەنجەی مەمک لەنێو ژنان و بۆرییەکانی ھەوا لە نێو پیاواندا باوترین جۆری نەخۆشییەکەیە.
خزەیر رواق دەشڵێت: ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ ئامادەکراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی توشبووانی شێرپەنجە بگاتە نزیکەی ٣٧ ھەزار کەس.
باس لەوەش دەكات، كە وەزارەتی تەندروستی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ دابینکردنی دەرمان و چارەسەری بێبەرامبەر بۆ توشبووانی شێرپەنجە، بەتایبەت ھەندێک دەرمانی تایبەت بە بەرگری، کە لە نەخۆشخانەکاندا کەمبووەتەوە.