سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کران

پۆلیسی سلێمانی دوو كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لەهاوڵاتییەك دەستگیردەكات

یەكێكیان لەدایكبووی 2003 و ئەوی دیكەیان لەدایكبووی 2005 ە

پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان بە فیشەك بریندار كردبوو .

ئەوەشی خستووەتەڕوو: ڕۆژی 26ی10 ی 2022 ، هاوڵاتییەك تەقەی لێكراو بریندار بوو و تۆمەتبارانی ڕوداوەكە هەڵاتن ، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە  بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

♦لەئێستادا تۆمەتباران :

د ، س ، ج لەدایكبووی 2003

س ، أ ، م لەدایكبووی 2005

بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە


ھەواڵی زیاتر