لە یەکەم پشتڕاستکردنەوەی فەرمی لە ئۆکرانیا کە هێزەکانیان چوونەتە ناو خێرسۆن، دەزگای هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا دەچنە ناو شاری خێرسۆن لە باشووری ئەو وڵاتە، هەروەها دوای ئەوەی شارەکە دەگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی کیێڤ و، لە مانگی ئازارەوە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە.
لە بەیاننامەیەکدا، بەشی هەواڵگری سەرەکی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا داوای کرد هەر هێزێکی ڕوسیا هێشتا لەو شارەدا بێت دەستبەجێ خۆی ڕادەست بکات.
بەشێک لە ڕووسیا
پێش جەختکردنەوەی ئۆکرانیا بە ڕاگەیاندنی کرێملین کە هەموو خێرسۆن و پایتەختەکەی بەشێکن لە ڕووسیا.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ناوچەی خێرسۆن “سەر بە فیدراسیۆنی ڕووسیایە”.
ناوبراو لە یەکەم سەرنجی سەرۆکایەتیی ڕووسیا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی لە خێرسۆن کە ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیەندرا، زیادی کرد: “ناتوانرێت هیچ گۆڕانکارییەک ڕووبدات، سەرۆکایەتی ڕووسیا پەشیمان نییە لەو ئاهەنگە گەورەیەی کە لەمیانەیدا ڤلادیمێر پوتین لە مانگی ئەیلولدا لکاندنی هێزەکانی ڕاگەیاند”. لە چوار ناوچەی ئۆکرانیا بۆ ڕووسیا، لەنێویاندا خێرسۆن”.
پێسکۆڤ ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر کشانەوە لە خێرسۆن بدات، کە پاش 9 مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا پاشەکشەیەکی بەهێز پێکدەهێنێت، لەکاتێکدا ئەم شارە کە تاکە پایتەختی ناوچەیی ئۆکرانیایە، لەلایەن ڕووسیا داگیرکرا.