ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتووی راگه‌یاند كه پێش چه‌ند رێژێك له به‌غدا، سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی خۆی كوشتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی هه‌ڵاتووی راگه‌یاند كه پێش چه‌ند رۆژێك له به‌غدا سێ كه‌سی خێزانه‌كه‌ی كوشتبوو، كه نیازی هه‌بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتوو بە ناوی عەلی مەجید هاشم محەممەد دەستگیر دەکەن، کە تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ ئەندامی خێزانەکەی لە شاری بەغدا.
تۆمەتبار (عەلی مەجید هاشم محەممەد) لەدایکبووی 1999 و دانیشتووی شاری بەغدا، لە ڕێکەوتی 8ی تشرینی دووەمی 2022، سێ ئەندامی خێزانەکەی کە پێکهاتبوون لە دایکی بەناوی (زەهرا عەلی حسێن) و دوو خوشکی دیکەی بەناوەکانی (دوعا مەجید هاشم محەممەد و بوشرا مەجید هاشم محەممە) دەکوژێت، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵدێت بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی خۆدەربازکردن لە دەست هێزە ئەمنییەکان و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات.
پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتباری ناوبراو و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە توانرا لە ڕۆژی پێنجشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2022 تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.