بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر به‌های دۆلار بڕیاریدا

بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پلانی ده‌ستكاریكردنی نرخی دۆلاریان نییه‌ و بۆ چه‌ند ساڵی داهاتووش، نرخی دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10-11-2022، مسته‌فا غالب موخیف، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری به‌های دۆلار ناكه‌ن و پلانیان نییه‌ بۆ ساڵانی داهاتووش نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام‌ ده‌بێت.

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، له‌میانی كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری، بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی نێوان عێراق و به‌ریتانیا له‌ دوبه‌ی رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری به‌های ئێستای دراو ناكه‌ین و له‌ چه‌ند ساڵی داهاتووشدا، به‌های دۆلار وه‌كو ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌.

رۆژی (9ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئیحسان ئەلیاسیری، راوێژكاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد، یەدەگی نەختینەیی له‌ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 89 ملیار و 90 ملیۆن دۆلار، كه‌ له‌ مێژووی بانكی ناوه‌ندی عێراقدا، یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و ئاسته‌ تۆماربكات و پێشبینیشی كرد، ئەم یەدەگه‌ لە کۆتایی ئەمساڵدا بەربەستی 90 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

ھەواڵی زیاتر