لە گەڕەكی لەتیفاوای شاری كەركووك، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە ماڵی پێشمەرگەیەك كرا، لە ئەنجامدا هاوسەرەكەی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەكان، درەنگی شەوی ڕابردوو، لە گەڕەكی لەتیفاوای كەركووك، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەیەكی زۆر لە ماڵی هاووڵاتییەك كرا، كە پێشمەرگەیە.
بەهۆیەوو هاوسەری پێشمەرگەكە، كە تەمەنی 41 ساڵە، بریندار بووە و پاشان بەمەبەستی چارەسەركردنی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و هێشتاش نەزاندراوە هۆكاری تەقەكردن لەو ماڵە بۆچی دەگەڕێتەوە.