یەكێتی پیرۆزبایی لە پارتی دەكات
بەڕێزان کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان:
پاش رێزو سڵاو
بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین.
ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان