ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
زیاد جەبار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی باس لە دیارنەمانی رۆژانە 175 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دەکات. ئەم پەرلەمانتارە بۆ خۆیشی دەزانێت کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی (دیلۆیت) وەک لایەنی سێیەم و چاودێر، وردبینی لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات و راپۆرتی مانگانەی خۆیشی بڵاو دەکاتەوە.
هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بە تێکڕایی لە نێوان 425-435 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
بۆ نموونە لە مانگی یەکی ئەمساڵ رۆژانە 435,911 بەرمیلی نەوتی بەرهەمهێناوەو، لە مانگی پێنج 434,469 بەرمیل و لە مانگی 10 بۆ 426,075 بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
کۆمپانیای دیلۆیت ئەم ژمارانەی سەرەوە لە راپۆرتەکانی خۆیدا پشت ڕاست کردووەتەوە.
پرسیار ئەوەیە ئەم بەڕێزە لەسەر چی بنەماو بۆ چی مەبەستێک ئەم ژمارانەی ئاماژە پێ دەکات کە هیچ ئەسڵ و راستی تێدا نییە.

ھەواڵی زیاتر