ئاشکراکردنی زیانەکانی ئۆکراینا و ڕادەی تیشکی ئەتۆمی لە زاپۆریژیا

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ئاستی تیشکدانەوە لە زاپۆرۆژێ، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپای لێیە، “ئاساییە”، ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکراینا هەوڵیداوە دەوروبەری وێستگەکە بە مووشەک بکاتە ئامانج و هێزەکانی ڕوسیاش مووشەکیان بەرکەوتووە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاندووە، “ئاستی تیشکدانەوە ئاساییە، سەرەڕای هەوڵەکانی ئۆکرانیا بۆ بە ئامانجگرتنی دەوروبەری وێستگەکە بە زیاتر لە 15 تۆپ(موشەک) لە زاپۆریژیا”

ئەوە دووپاتیکرایەوە کە هێزەکانی ڕوسیا “120 مووشەکی هیمارس و کۆگایەکی تەقەمەنییان لە زاپۆرۆژێ” لەناوبردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “کیێڤ بەردەوامە لە ئیستفزازەکانی کە هەڕەشە لە وێستگەی زاپۆرۆژێ و سەلامەتی ئەو ناوچەیە دەکات”.

“زیانە مەیدانییەکانی ئۆکرانیا”

لەسەر ئاستی مەیدانیش وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند؛

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ٥٧٠ سەربازی ئۆکراینا کوژراون، جگە لە دەیان سەربازی بەکرێگیراوی بیانی کە “هەندێکیان لە ئەمریکا و بەریتانیاوە هاتوون”.

لە نێو کوژراوەکانی ئۆکرانیادا: نزیکەی ٢٠٠ سەرباز لەسەر میحوەرەکەی کۆبیانسک، ١٠٠ سەرباز لە میحوەرەکەی لیمانسک، لەگەڵ بەکرێگیراوان و ١٢٠ سەرباز لە میحوەرەکەی کراسنۆلیمانسک.

“تێکشکاندنی ١٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین”.

پووچەڵکردنەوەی هەوڵی هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر بنکەکانی ڕوسیا لە خێرسۆن.

پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی هێزەکانی ئۆکراینا بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی ڕووسیا لە لوگانسک.

لەناوبردنی ناوەندێکی فەرماندەیی ئۆکرانیا لە دۆنێتسک.

ھەواڵی زیاتر