نرخی کارتی موبایل کەم دەکرێتەوە

ئەمرۆ یەکشەممە 6-11-2022 وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ خه‌ریكی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی گشتگیرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق.

هه‌یام ئه‌لیاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕایسپاردووه‌ كار له‌سه‌ر پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له‌ عێراق بكه‌ن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ی به‌وە کردووە: پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كارتی مۆبایل له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌خرێته‌ نێو كارنامه‌ی نزیكترین كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو بودجه‌ی ساڵی 2023 شوێنی بكرێته‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای په‌سندكردنی پرسه‌كه‌ له كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێویسته‌ له‌نێو په‌رله‌مانیش پشتگیری بكرێ و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ.  

ھەواڵی زیاتر