دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی
سڵاو ڕێز….
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٤و هەڵبژاردنەوەی جەنابتان وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان،پیرۆزبای گەرم لە جەنابتان، هەموو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم.
هەڵبژاردنەوەی جەنابتان زەروریەتێکی مێژوی قۆناغەکەیە بۆ پارتی دیموکرات بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بەگشتی.
سیاسەتی حەکیمانەی ئێوە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ یەكخستنی نێو ماڵی كورد و بەهێزكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكدەنگی كورد لە عێراق ،ناوچەكە و جیهان . مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و قوربانیدانی ئێوە گەواهیدەر و سەلمێنەری هەوڵەكانە بۆ بەئەنجامگەیاندنی خەباتی ڕەوای میلەتەكەمان و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كە خەونی خەڵكی كوردستانە .
مایەیی شانازیە بە هەوڵ و هیمەتی ئێوە و دڵسۆزان و خەمخۆرانی كوردستان ،گەلی كورد لە ماوەی سەرۆكایەتی جەنابتان بووە خاوەنی دەستكەوتێكی مێژووی وەك ڕیفراندۆم كە جێگای سەربەرزی هەموو لایەكە .بەو ئومێدەی ،گشت بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرە بە هەمان سیاسەتی بەڕێزتان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە خزمەتی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستانە.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە لە یەكڕیزی هێزە سیاسیەكان و خەڵكی كوردستان دەكەینەوە كە ئەوەش هیمەتی بەڕێزتانی دەوێت.
بەهیوای سەلامەتیتان