مەسعود حەيدەر دوای دەرنەچوونی بۆ کۆمیتەی ناوەندی پارتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
پەیامێک لە مسعود حيدر راوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانى
پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگری ١٤ ی پارتیمان لە جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت ئەندامانی کۆنگرەو کادرو لایەنگران دەکەم،.
سوپاسگوزاری متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانیم بۆ کاندیدکردنم بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی ناوەندی، متمانەیەکی گەورە و مێژوویی جەنابیانە بە بەندە.
سەرکەوتنی کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان بە گشت تەوەرەکانیەوە، سەرکەوتنە بۆ ھەموو کورد، پیرۆزبایی لەو ھەڤاڵە بەرێزانە دەکەم کە متمانەی ئەندامانی کۆنگرەیان بەدەستھێنا. بۆ بەندەش ناسینی ئەو ھەموو ھەڤاڵە جوامێرانەی کۆنگرە سامانێکی مرۆیی گەورەیە و ھەر دەنگێک بە بەندە دراوە قورسایی ھەزار دەنگی ھەیە.
سوپاستان دەکەم ئەو ماوەیە پشووتان درێژ بوو لەگەڵمان، سەرکەوتنی ھەڤاڵەکانم سەرکەوتنی منیشە، پێکەوە بە سەرۆکایەتی مەرجەعی کورد سەرۆک بارزانی لە رێگەی پارتیمانەوە خزمەت بە دۆزی میللەتەکەمان و خاک و گەلی کوردستان دەکەین.
مسعود حيدر
راوێژکاری سەرۆک مسعود بارزانی
٢٠٢٢/١١/٦