محەمەد حەلبوسی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات
ئەمڕۆ شەممە 5ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێگەیشت .
حەلبوسی پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ پارتی خواست.
مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربڕی.