ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ هێرش دەکاتە سەر عەلی حەمە ساڵح

دەقى وتارەکەى کامەران بابان زادە:

لەدوای ساڵی ٢٠٠٩ بەدواوە کارەکتەرەکانی رەوانبێژی و سیحری زمان خەڵکیان زۆر بێ ئومێد کرد، گیانی بەرگری و دژایەتی دەسەڵاتیان بەلاڕێدا برد، زۆبەشیان عاقیبەت خێر نەبوون، هێندێکیان تەمەنیان لەسەر تەختی شانۆ زۆر بووەو هەندیکیان، لەدوو ساڵەوە بیگرە هەتا هەشت ساڵ، لەوە زیاتر نەبووە.

هەندێکیان لەدوای دوو ساڵ پەرلەمانتاری بەموچەی خانەنشینیەوە خۆیان لەحیزبەکەیان عاجز کردووەو بۆ خۆیان دەژین.

هەندیکیان زیاتر لەسەر تەختی شانۆ ماونەتەوە، بەڵام زۆرینەیان لەدوای تەواوبوونی رۆڵی تەمسیلیەکە دەڵیی زمانیان لەدەمدا نەماوە یان دەسەڵات بووەتە فریشتەو ئەوان نوقەیان لێوە نایەت!

دوا تەمسیلی ناشیرین ئەم کاک عەلی حەمە سالحە دەیکات، لەگۆڕان جیابووەتەوە ئاساییە بەس ئاسایی نیە جێی متمانەی هاوڕێ نیگەرانەکانی ناو بزوتنەوەکەی نەبێت!!!
هەمیشە خۆی وا نیشان دەدات ژیانی لەخەتەردایەو هەتا ئیستا دوو رۆژ زیندانی نەدیوەو دوو شەقی نەخواردووە!!
ئێستا لەلایەک لەگەڵ هەندێ گروپی ئیسلامی و غەیری ئیسلامی خەریکی گفتوگۆیە بۆ هەڵبژاردنی ئایندە چی بکەن؟ وەعدی داوە بکشێتەوە لەپەرلەمان!! لەلایەک خەریکی دەستخەڕۆکردنی فراکسیونی کۆمەڵی دادگەرییە وەکو عەسای سیحری بەرەی موعارەزە لەپەرلەمان دروست بکات!!

دريژکردنەوەی پەرلەمانی پێ ناشەرعی و نایاساییەو کەچی راپرسی لەسەر مانەوەی دەکات!
لەلایەک بەئەقڵی خەڵک رادبوێریت و راپرسی دەکات!!
لەوو دوو هێزەی لەپەرلەمان کشاونەتەوە شەڕی نەوەی نوێ دەکات، موجامەلەی یەکگرتوو دەکات!!
تەنیا خۆیەتی و باسی بەرەی موعارەزەی فراوان دەکات لەپەرلەمان!!
گومانم لەئایندەی خێری هەیە!!

کامەران بابان زادە
ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان

ھەواڵی زیاتر