عادل عەبدولمەھدی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پێگەیشت .
عەبدولمەھدی پیرۆزبایی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، لە مەسرور بارزانی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
مەسرور بارزانی، سوپاسی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقی کرد بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزباییەکەی.